وه‌زاره‌تى ناوخۆ هۆشدارى ده‌دات له‌ تێكدانى ئاسایشى نیشتمانى

الاثنين 09 آذار 2020 - 15:06

وه‌زاره‌تى ناوخۆ هۆشدارى ده‌دات له‌ تێكدانى ئاسایشى نیشتمانى

 به‌غدا-اه‌ع

 
به‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆرى به‌غدا و به‌رێوبه‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه‌كان داواى پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵیان كرد،و هه‌روه‌ها داوایان كرد پاڵپشتى كارمه‌ندانى ئه‌م بواره‌ بكه‌ن بۆ ره‌خساندنى ره‌وشى گونجاو بۆ كاره‌كانیان،وهۆشدارى دا له‌ تێكدانى ئاسایشى ئابورى وڵات".
هه‌ردوو به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق(اه‌ع) كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌:" هۆشدارى دایه‌ خاوه‌ن كۆگا و ماركێته‌ بازرگانیه‌كان له‌ سه‌رپێچی كردنى یاساى هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنى كاڵا و شتومه‌كه‌كان ،وله‌رێگه‌ى هێنانه‌ نێو بازاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى".