پارێزگارى به‌سره‌ گیانله‌ده‌ستدانى یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبووى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند

الاثنين 09 آذار 2020 - 14:23

پارێزگارى به‌سره‌ گیانله‌ده‌ستدانى یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبووى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند

  به‌سره‌-اه‌ع

 
 
ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سره‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ،گیانله‌ده‌ستدانى یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشیووى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند.
. عیدانى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" به‌سره‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانى به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كرد ، کە سەکە تەمەنی ٧٥ ساڵ بووە و سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئێران گەڕاوەتەوە عێراق".
عیدانى جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانى به‌سره‌ جگه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزاریه‌كان پشووى فه‌رمى ده‌بێت تاوه‌كو رۆژى 22ى ئه‌م مانگه‌.