سه‌رۆكى تۆرى راگه‌یاندنى عێراقى سه‌ركۆنه‌ى رفاندنى رۆژنامه‌نوس تۆفیق تمیمى ده‌كات

الاثنين 09 آذار 2020 - 13:33

سه‌رۆكى تۆرى راگه‌یاندنى عێراقى سه‌ركۆنه‌ى رفاندنى رۆژنامه‌نوس تۆفیق تمیمى ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ،سه‌ركۆنه‌ى رفاندنى تۆفیق تمیمی به‌رپرسى به‌شى پارێزگاكان له‌ رۆژنامه‌ى سه‌باح كرد.
 
تۆڕى راگه‌یاندى عێراقى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند:" به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئازادى را ده‌ربریندا نیه‌ ،و داوا له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌دواداچون بۆ ئه‌م كه‌یسه‌ بكات له‌ پاراستنى گیانى رۆژنامه‌نووسان و راده‌ستكردنى توانباران به‌ دادگا ".