فه‌رمانده‌ى پۆلیسى زیقار:ده‌ست به‌جێ به‌جێ كردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتنى گه‌شتیاران بۆ پارێزگاكه‌ كراوه‌

الأحد 08 آذار 2020 - 22:51

فه‌رمانده‌ى پۆلیسى زیقار:ده‌ست به‌جێ به‌جێ كردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتنى گه‌شتیاران بۆ پارێزگاكه‌ كراوه‌

 

 
زیقار-اه‌ع
 
عه‌مید ناسڕ ئه‌سه‌دى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى پارێزگاى زیقار ده‌ستپێكى جێ به‌جێ كردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتنى گه‌شتیاران بۆ پارێزگاكه‌ له‌چوار چێوه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
ئه‌سه‌دى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاى زیقار ده‌ستیان كردووه‌ به‌جێ به‌جێ كردنى بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتنى گه‌شتیاران له‌پارێزگاكانى دیكه‌وه‌ بۆ پارێزگاى زیقار له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ له‌و وڵاتانه‌وه‌ دێن كه‌حاڵه‌تى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تیاندا تۆماركراوه‌.
وتیشى،ئه‌م بڕیاره‌ گشتاندنى بۆ كراوه‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زاڵگه‌ وده‌روازه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تر ،ئاماژه‌یشى دا ئه‌م بڕیاره‌ یه‌كێكه‌ له‌ڕاسپارده‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان كه‌ له‌پارێزگاكه‌ دروستكراوه‌ وتایبه‌ته‌ به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا.