تەندروستی کوردستان: 3 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران

الأحد 08 آذار 2020 - 22:44

تەندروستی کوردستان: 3 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران

 

 
هه‌ولێر-اه‌ع
 
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌  ڕایگەیاندووە "لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ (56) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا، هەولێر (37)، سلێمانی (18)، دهۆك (1). کە لە نێویاندا (3) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێن، کە یەکێکیان ئافرەتێكی تەمەن (52) ساڵە و خوشکی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە کەرەنتین دانرابوون، دوو تووشبووەکەی تر پیاون و یەکێکیان تەمەن (53 ساڵ) لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و کەرەنتین کرابوو، ئەوەی دیکەیان ( 52 ساڵ) بەرکەوتووی تووشبووەکەی شاری سلێمانی بوو کە گیانی سپارد".