ته‌ندروستى كوردستان رێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو

الأحد 08 آذار 2020 - 22:02

ته‌ندروستى كوردستان رێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو

 

 
هه‌ولێر – اه‌ع – سۆما جاف
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا خسته‌ڕوو.
محه‌مه‌د خۆشناو وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانى ته‌ندروستى وخۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى له‌وڵاتانى چین وئێران وئیتاڵیا وكۆریاى باشوور وژاپۆن هاتوونه‌ته‌وه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ ڕێوشوێنى پشكنینى سه‌ره‌تایی ئه‌نجام ده‌دات وه‌كو هه‌ژماردنى پله‌ گه‌رمى .
وتیشى ئه‌گه‌ر بێت وته‌ندروستیان باش بێت ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن دواى ئه‌نجامدانى پشكنینى تاقیگه‌یی بۆ دڵنیابوون له‌تووش نه‌بوونیان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا،ئاماژه‌یشى دا ئه‌وانه‌ى دڵنیا بین له‌توشبوونیان ده‌خرێنه‌ كه‌ره‌نتینه‌ى ته‌ندروستى بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست.
روونیشیكرده‌وه‌،كه‌ره‌نتینه‌ى هه‌ر نه‌خۆشێك له‌ژوورێكى تایبه‌ت ده‌بێت ودابه‌ش كراوه‌ته‌ سه‌ر 31 شوێن له‌هه‌رێمدا،ئاماژه‌یشى دا ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌كه‌ره‌نتیینه‌ دان له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا گه‌یشتۆته‌ 1609كه‌س.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو،نزیكه‌ى 1200بۆ 1300كه‌س كه‌ره‌نتینه‌یان جێهشتووه‌ دواى دڵنیابوونه‌وه‌ى له‌وه‌ى توشبووى ڤایرۆسه‌كه‌ نین ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ نزیكه‌ى 300كه‌س له‌تاقیگه‌كان پشكنینیان بۆ كراوه‌.
باسى له‌وه‌یش كرد ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتۆته‌ 9حاڵه‌ت ،7حاڵه‌تى له‌پارێزگاى سلێمانى كه‌یه‌ك حاڵه‌تى مردنى تێدایه‌ و2حاڵه‌تیش له‌شارى هه‌ولێره‌.