پارێزگارى زیقار مۆڵه‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌دات كه‌ له‌ وڵاتانه‌ى كۆرۆناى تیایدا تۆماركراوه‌ هاتونه‌ته‌وه‌

الأحد 08 آذار 2020 - 21:04

پارێزگارى زیقار مۆڵه‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌دات كه‌ له‌ وڵاتانه‌ى كۆرۆناى تیایدا تۆماركراوه‌ هاتونه‌ته‌وه‌

 

 
 
ناسڕیه‌-اه‌ع 
 
ئه‌با زه‌ر عومه‌ر پارێزگارى زیقار ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،مۆڵه‌تى دایه‌ فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌و وڵاتانه‌ هاتونه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆرۆنایان تیایدا تۆماركراوه‌.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پارێزگارى زیقار به‌وه‌كاڵه‌ت مۆڵه‌تى  یه‌ك مانگى داوه‌ته‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌و وڵاتانه‌ هاتونه‌ته‌وه‌ كه‌توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تیایدا تۆماركراوه‌"،ڕێنمایشى داوه‌"به‌چاودێرى ته‌ندروستى بۆ ناوچه‌ى نیشته‌جێبوونیان".
وتیشى"ئه‌م بڕیاره‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌كانى پارێزگاى زیقار ده‌گرێته‌وه‌ بۆ خۆپاراستن دواى ده‌ركه‌وتنى یه‌كه‌م حاڵه‌تى توشبوون".