ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى فرۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى ته‌رخان ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى برینداران وته‌رمى عێراقییه‌كان له‌سوریا

الأحد 08 آذار 2020 - 20:30

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى فرۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى ته‌رخان ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى برینداران وته‌رمى عێراقییه‌كان له‌سوریا

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،فرۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ى ته‌رم وبرینداره‌كانى ئه‌و رووداوه‌ى له‌نزیك دیمه‌شق پایته‌ختى سوریا روویدا.
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند "دواى ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وبه‌ڕَێنمایی سوپاسالارى عێراق فرۆكه‌یه‌كى سه‌ربازى ته‌رخانكراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى برینداران وته‌رمى ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییانه‌ كه‌ تووشى ڕووداوێك بوون له‌نزیك شارى دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ى له‌سوریاوه‌ بگوازرێنه‌وه‌ بۆ پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز".