ته‌ندروستى 6حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

الأحد 08 آذار 2020 - 20:29

ته‌ندروستى 6حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وژینگه‌ تۆماركردنی 6 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای  راگه‌یاند.
سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئاشكرایكرد، "تاقیگه‌ ناوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت تووشبوونی 6 كه‌سی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌ریه‌كێك له‌ پارێزگاكانی موسه‌نا، ئه‌نبار، زیقار، نه‌جه‌ف، به‌غدا و میسان حاڵه‌تێك تۆماركراوه‌".
له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌در جه‌ختی كرده‌وه‌، "بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌واوی رێكاره‌كانی به‌گوێره‌ی رێنماییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرتووه‌ته‌ به‌ر".
جه‌ختیشى له‌گرنگى جێ به‌جێ كردنى بڕیاره‌كانى فه‌رمانى دیوانى ژماره‌ 55ى ساڵى 2020 كرده‌وه‌ وسزادانى هه‌موو سه‌رپێچیكاران"،به‌پێویستیشى زانى ڕینماییه‌كانى خۆپارێزى تاكه‌ كه‌سى وكۆمه‌ڵگایی په‌یڕه‌و بكرێت بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشییه‌".