وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر بۆ اه‌ع:نامه‌كه‌ى سیسى تیشك خستۆته‌ سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان ودۆسییه‌ى به‌نداوى نه‌هزه‌

الأحد 08 آذار 2020 - 20:15

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر بۆ اه‌ع:نامه‌كه‌ى سیسى تیشك خستۆته‌ سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان ودۆسییه‌ى به‌نداوى نه‌هزه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
سامح شوكرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسرى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، گه‌یشته‌ عێراق به‌سه‌ردانێك كه‌نامه‌یه‌كى عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆك میسر بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌خۆگرتووه‌.
شوكرى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و نامه‌یه‌ى عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆك میسر بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق گرێدراوه‌ به‌دواپێشهاته‌كانى په‌یوه‌ست به‌مافه‌ ئاوییه‌كانى به‌نداوى نه‌هزه‌ وپێشهاته‌ هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى دوولایه‌نه‌كانى نێوان عێراق ومیسر".
لاى خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌میان پێشوازیكردنى له‌هاوتا میسرییه‌كه‌ى له‌فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا نێوده‌وڵه‌تى ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌گرنگ ناوبرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌وپێیه‌ى خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش بگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان وهه‌روه‌ها نامه‌یه‌كى سیسى ده‌گه‌یه‌نێت له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانى میسر بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى مافه‌ ئاوییه‌كانى له‌دۆسییه‌ى به‌نداوى نه‌هزه‌ به‌شێوازێك پێچه‌وانه‌ى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت".