ده‌روازه‌ سنوریه‌كان سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا

الأحد 08 آذار 2020 - 18:42

ده‌روازه‌ سنوریه‌كان سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌،راگه‌یند كه‌ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى خستوه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا.
راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌سنوریه‌كان له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ راگه‌یاند:"عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌روازه‌كه‌ به‌شدارى كرد له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى كه‌ تێیدا میواندارى لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى (55)ى ساڵى 2020 كرراوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ وتوێژكردن به‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وائیلی به‌پێى به‌یانامه‌كه‌" كورته‌یه‌ك له‌ كارى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا پێشكه‌ش كرد"، جه‌ختى كرده‌وه‌ "ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان ختوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ خه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى هاوڵاتیه‌ عێراقیه‌كان له‌ رێگاى ده‌روازه‌كانه‌وه‌، وهه‌رچى په‌یوه‌ندى به‌ ئاڵوگۆرى بازرگانسه‌وه‌ هه‌یه‌ راگیراوه‌ له‌ نێوان وڵاتان و ماوه‌یه‌كى دیارى كراو دانراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ئێران نیشته‌جێ بوون تاوه‌كو 2020/3/15 دوا واده‌یه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌یان بۆ عێراق دواتر له‌ رێگاى هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و به‌سره‌ پێشوازیان لێ ده‌كرێت".