وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و هاوتا كویتیه‌كه‌ى باس له‌ هه‌ماهه‌نگى كردن ده‌كه‌ن بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا

الأحد 08 آذار 2020 - 17:39

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و هاوتا كویتیه‌كه‌ى باس له‌ هه‌ماهه‌نگى كردن ده‌كه‌ن بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا

 به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ هاوتا كویتیه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د ناسر ئه‌لمحه‌مه‌د ئه‌لصباح هه‌ماهه‌نگی روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنایان تاوتوێ كرد.
 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌:" حه‌كیم وهاوتا كوینیه‌كه‌ى له‌ په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا چه‌ندین پرسى نێوخۆى و هه‌رێمى تاوتوێ كرا سه‌ربارى هه‌ماهه‌نگى كردن له‌ باره‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا .
 
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌" دوا پپێشهاته‌كانى هه‌رێمى تایبه‌ت به‌ هه‌ردوو وڵات گفتوگۆى له‌باره‌وه‌ كرا".
 
له‌ لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت "رێنماییه‌كانى میرى كوێتى له‌ به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان كوێت و عێراق گه‌یاند ".