وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى له‌ هاوتا میسریه‌كه‌ى ده‌كات

الأحد 08 آذار 2020 - 16:42

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى له‌ هاوتا میسریه‌كه‌ى ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى   ده‌ره‌وه‌
 
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌،پێشوازى هاوتا میسریه‌كه‌ى سامح شوكرى له‌ فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى كرد.
 
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژاسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"هاوتا میسریه‌كه‌ى نامه‌یه‌كى عه‌بدولفه‌تاح سیسی هێناوه‌ بۆ به‌رهه‌م ساڵح"، ئاماژه‌ى به‌وكرد"ئامانج له‌م سه‌ردانه‌  گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى دوقۆڵى نێوان عێراق-میسر و سه‌ربارى وتوێژكردن له‌باره‌ى ره‌وشى ناوچه‌كه‌".