دیمانه‌..جبورى قه‌باره‌ى زه‌ره‌ر وزیانى گومركه‌كان ئاشكرا ده‌كات

الأحد 08 آذار 2020 - 13:22

دیمانه‌..جبورى قه‌باره‌ى زه‌ره‌ر وزیانى گومركه‌كان ئاشكرا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆکی لیژنەی دارای کورتهێنان لە بودجە ئاماژەیەکی مەترسیدارە
 
هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەی دارای لە ئەنجوومەنی نوێنەران له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگەیاند:"کورتهێنانی لەبودجە ئاماژەیەکی مەترسیدارە لە کەمبوونەوەی داهـات و زیادبونی خەرجیەکان.
 
وتیشى"بڕیار وابوو لەهەمواری یاسایی خانەنشینی سێ تەمەن خانەنشین بکرێن  و لە جێگەیان گەنجان دابمزرێن".
 
 ڕوونیشکردەوە"ئەوەی لە مساڵدا ڕوویدا ئەوە بوو خەرجیەکانی دەوڵەت زۆر زیادی کرد و هەروەهـا داهاتەکانی نەوت و ئەوانیتر بەرەو کەمبوونە، بونی کوورتهێنان لە بودجەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە".
 
هه‌روه‌ها خەرجیەکان لەبودجە ۱٦٥ ترلێۆن دینــارە و٥٦ ترلێۆن دینـار کورتهێنان لەبودجـە هەیە.
 
سەرۆکی لیژنەی دارایی جەختیکردەوە لەوەی لەگـەڵ وەزارەتی دارایی گەیشتونەتە ڕێکەوتنێکی سەرەتـایی سەبارەتبەدابین بکردنی بودجەی کامەندانی تۆڕی میدیایی عێراقیە.