نه‌جه‌ف پڵانێكى ته‌ندروستى تۆكمه‌ داده‌نێت به‌بۆنه‌ى له‌دایكبوونى ئیمامى عه‌لى (ر.خ)

الأحد 08 آذار 2020 - 14:14

نه‌جه‌ف پڵانێكى ته‌ندروستى تۆكمه‌ داده‌نێت به‌بۆنه‌ى له‌دایكبوونى ئیمامى عه‌لى (ر.خ)

 نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع

 
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف ،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ، پلانێكى ته‌ندروستى تۆكمه‌ى دارشت بۆ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى به‌بۆنه‌ى ساڵیادى له‌ دایكبونى ئیمامى عه‌لى كورى ئه‌بو تالب (ر.خ) كه‌رێكه‌وتى 13ى ره‌جه‌ب ئه‌نجام ده‌درێت.
 
د.ره‌زوان كندى به‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف له‌ راگه‌یاندروێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌" ئامانج له‌م پلانه‌ پێشكه‌ش كردنى باشترین خزمه‌تكوزاری ته‌ندروستیه‌ بۆ زیاره‌تكاران كه‌ ئه‌گه‌رى هاتنى ژماره‌یه‌كى زۆر زیاره‌تكار هه‌یه‌ بۆ پارێزگاكه‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌". 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد"بوونى ئه‌م بۆنه‌یه‌ له‌م سات و كاته‌دا كه‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه‌ ئه‌ركه‌كانمان زیاتر ده‌كات له‌لایه‌نى رێنمایى و رۆشنبیریه‌وه‌ بۆ رێگاگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه‌".