لەبەر کۆرۆنا لە سێ پارێزگای ئێران حاڵەتی نا ئاسایی راگەیەندرا

السبت 07 آذار 2020 - 18:58

لەبەر کۆرۆنا لە سێ پارێزگای ئێران حاڵەتی نا ئاسایی راگەیەندرا

 چاودێرى-اه‌ع

 
 
به‌هۆی زۆری ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، حکوومەتی ئێران، ، حاڵەتی ناکاوی له‌ هەر سێ پارێزگای ( قوم، جه‌یلان و مازنده‌ران) راگەیاند.
 
میدیاكانی ئێران، ئاشکرای دەکەن له‌هه‌رسێ پارێزگای قوم، جیلان، باری لەناکاو راگەیاندراوە و رێوشوێنە تەندروستییەکانیش چرکراونەتەوە.
 
لە شەو رۆژی رابردوودا ١٠٧٦ کەسی نوێ تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢١ کەسی نوێش مردووە، کۆی تووشبوان لە ئێران ٥٨٢٣ کەس تووشبوون و ١٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.