وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 8حاڵه‌تى نوێى توشبووى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركرد

السبت 07 آذار 2020 - 19:29

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 8حاڵه‌تى نوێى توشبووى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
وەزارتی تەندروستی وژینگه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندو ئاشکرای کرد ٨ کەسی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
ئەو هەشت کەسە تووشبووە ٧ یان لە شاری بەغدان و ئەوی تریان لە نەجەفە.
د.سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌"رێوشوێنى پێویست گیراوه‌ته‌ به‌ر له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ته‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ توشبووان و به‌ركه‌وتووان".