هاوپه‌یمانى فه‌تح چه‌ند ناوێكى نوێ ئاشكرا ده‌كات و واده‌ى كۆتایى هاتنى وتوێژه‌كان دیارى ده‌كات

السبت 07 آذار 2020 - 19:34

هاوپه‌یمانى فه‌تح چه‌ند ناوێكى نوێ ئاشكرا ده‌كات و واده‌ى كۆتایى هاتنى وتوێژه‌كان دیارى ده‌كات

 

 
به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،چه‌ند ناوێكى نوێى ئاشكراكرد بۆ كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران  و واده‌ى كۆتایى هاتنى وتوێژى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى  دیارى كرد.
 
فازڵ فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:"7 ناو كاندید كراوه‌ له‌ماوه‌ى وتوێژكردنى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك له‌و ناوانه‌ دیارى بكرێت كه‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانى تێدا به‌دى بكرێت بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران".
ئاماژه‌ى له‌وه‌ كرد 4 له‌و كاندیدانه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو وتوێژیان له‌باره‌وه‌ كرا بوو و 3ى دیكه‌ش كه‌سانى بێ لایه‌نن و تاوه‌كو ئێستا هیچ پۆستێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌".
فه‌تلاوى وتیشى "وتوێژى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیران و پێشكه‌ش كردنى بۆ سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ نیوه‌ى ئه‌م مانگه‌ كۆتایى پێ بێت".