سبه‌ینێ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر سه‌ردانى عێراق ده‌كات

السبت 07 آذار 2020 - 17:23

سبه‌ینێ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر سه‌ردانى عێراق ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ،رایگه‌یاند سامح شوكرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌سه‌ردانێك ده‌گاته‌ به‌غدا.
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژاسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"سبه‌ینى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ به‌غدا پێشوازى له‌ سامح شوكرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر ده‌كات".
وتیشى "هاوتا میسریه‌كه‌ى نامه‌یه‌كى عه‌بدولفه‌تاح سیسی هێناوه‌ بۆ به‌رهه‌م ساڵح"، ئاماژه‌ى به‌وكرد"ئامانج له‌م سه‌ردانه‌  گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى دوقۆڵى نێوان عێراق-میسر و سه‌ربارى وتوێژكردن له‌باره‌ى ره‌وشى ناوچه‌كه‌".