هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى سروشتى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ هێزى عێراقى بۆ اه‌ع ده‌خاته‌ روو

السبت 07 آذار 2020 - 14:21

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى سروشتى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ هێزى عێراقى بۆ اه‌ع ده‌خاته‌ روو

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
 
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سروشتى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقیه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ له‌ 75 وڵات و پێنج رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى پێكهاتووه‌ پابه‌نده‌ به‌ پاڵپشتى كردنى حكومه‌تى عێراقى بۆ له‌ناوبردنى داعش"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"فه‌رمانده‌یى هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ میان ئۆپراسیۆنى(العزم الصلب) زیاتر له‌ 4 ملیار دۆلارى ته‌رخان كرد بۆ كه‌ره‌سته‌و و موچه‌ى كارمه‌ندان له‌ هه‌ڵمه‌تى شكستهێنان به‌ داعش".
وتیشى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى :28 لیواى له‌ سۆپاى عێراقى و 8 لیواى له‌ پۆلیسى فیدڕاڵى و 8 لیواى هێزه‌كانى پاسه‌وانانى سنور و ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر و پۆلیسى وزه‌ى پڕ چه‌ك كردووه‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ى سه‌رتایى"،رونیكرده‌وه‌" كه‌ره‌سته‌ كه‌سیه‌كان و چه‌كه‌كان خۆى له‌ 1000 ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى  و زیاتر له‌ 1100 زریپۆش و هه‌مه‌ر و ئیم راپ و باجر ده‌گرێته‌وه‌".
وتیشى "له‌ئێستادا مه‌شق وڕاهێنان وهارێكارى ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنى تواناى عێراق له‌بوارى فرۆكه‌وانى سه‌ربازى وپشتیوانى ده‌زگاى فرۆكه‌وانى عێراقى بۆ ئه‌وه‌ى به‌توانا وپیشگه‌ربێت به‌تێچوویه‌كى گونجاو وبه‌رده‌وام.