پارتى دید و بۆچونى لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌ حكومه‌تى داهاتوو ئاشكرا ده‌كات

السبت 07 آذار 2020 - 12:10

پارتى دید و بۆچونى لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌ حكومه‌تى داهاتوو ئاشكرا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
پارتى دیموكراتى كوردستان دیدوبۆچوونى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دید وبۆچوونى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو خۆى له‌چاكسازى ده‌زگا كارگێرى وداراییه‌كانى ده‌وڵه‌ت وچاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى سیاسى وئاسایش وئابورى ده‌بینێته‌وه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دید وبۆچوونه‌كان پێشێلنه‌كردنى ده‌ستوور وپابه‌ندبوون به‌بنه‌ماى هاوبه‌شى وسازان وهاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یش له‌خۆده‌گرێت".