ته‌ندروستى كه‌ركوك:سێ له‌ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

الجمعة 06 آذار 2020 - 19:41

ته‌ندروستى كه‌ركوك:سێ له‌ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
سێ له‌ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری كه‌ركوك چاكبوونه‌وه‌.
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى له‌پارێزگاكه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ڕایگه‌یاند: سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌ و سبه‌ینێ نه‌خۆشخانه‌ به‌جێدێڵن.
شانه‌كه‌ ڕایشیگه‌یاند: ئه‌و سێ كه‌سه‌ دوو جار پشكنینان بۆ كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ ته‌واوی چاوبوونه‌ته‌وه‌.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌و چوار كه‌سه‌ی كه‌ ماوه‌ سیانیان بارودۆخیان جێگیره‌.