ته‌ندروستى كه‌ربه‌لا گیانله‌ده‌ستدانى توشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆناى ڕاگه‌یاند

الجمعة 06 آذار 2020 - 22:32

ته‌ندروستى كه‌ربه‌لا گیانله‌ده‌ستدانى توشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆناى ڕاگه‌یاند

 كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع

 
شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ربه‌لاى پیرۆز گیانله‌ده‌ستدانى ژنێكى توشبووى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
محه‌مه‌د وه‌كیل وته‌بێژى شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند حاڵه‌تێكى توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ژنێكى به‌ته‌مه‌ن بووه‌ وڕه‌وانه‌ى قاوشى پارێزگارییه‌كان كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست.
وتیشى ره‌وشى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌ زۆر خراپبوو ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆى گیانله‌ده‌ستدانى دووپاتیشیكرده‌وه‌ ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز له‌میان به‌كارهێنانى ده‌مامك وده‌ستكێش وپابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌میان ڕیكاره‌كانى پاكژكه‌ره‌وه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌ له‌پارێزگاكه‌.
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاندبوو حاڵه‌تێكى توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ژنێكى به‌ته‌مه‌نه‌.