شانه‌ى قه‌یرانه‌كان:38كه‌س توشبووى كۆرۆنایه‌ وپشكنینى 400گۆمانلێكراوى توشبووش كراوه‌

الجمعة 06 آذار 2020 - 17:17

شانه‌ى قه‌یرانه‌كان:38كه‌س توشبووى كۆرۆنایه‌ وپشكنینى 400گۆمانلێكراوى توشبووش كراوه‌

 

 
به‌غدا – اه‌ع
 
شانه‌ى قه‌یرانه‌كان،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى عێراق ڕاگه‌یاند".
شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"شانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكردووه‌ به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرانى ته‌ندروستى وخوێندنى باڵا وكۆچ وكۆچبه‌ران وته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان بۆ تاوتوێ كردنى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 38كه‌سه‌ و2كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌،ئه‌مه‌یش دواى پشكنینى زیاتر له‌400حاڵه‌تى گۆمانلێكراوه‌".