ده‌ستگیركردنى چه‌ند كه‌سێك چه‌كى ڕاویان هه‌ڵگرتووه‌ له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر

الجمعة 06 آذار 2020 - 16:58

ده‌ستگیركردنى چه‌ند كه‌سێك چه‌كى ڕاویان هه‌ڵگرتووه‌ له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر

 به‌غدا – اه‌ع 

 
ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،چه‌ند كه‌سێكى ده‌ستگیركرد چه‌كى ڕاویان هه‌ڵگرتووه‌ له‌گۆره‌پانى ته‌حریرى ناوه‌ڕاستى به‌غدا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ئه‌ركى پارێزگاریكردنى خۆپیشانده‌ران وپاراستنى ناوچه‌كانى خۆپیشاندانیان پێراسپێردراوه‌ وله‌میان پرۆسه‌یه‌كى پشكنیندا له‌ده‌روازه‌ى ناوچه‌كانى خۆپیشاندان توانیان چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌چه‌كى رٍاویان پێبووه‌ له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كى زۆرى ساچمه‌ وكه‌ره‌سه‌ى تر له‌ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وخۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز به‌كارده‌هێندرێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى وت"مادده‌ى تواناكان ده‌ستیبه‌سه‌رگیراوه‌ وتاوانبارانیش ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى پشپۆر كراون بۆ گرتنه‌ به‌رى رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان دژیان".