پارێزگاى نه‌ینه‌وا پشووى ده‌وامى قوتابخانه‌ وزانكۆكان درێژ ده‌كاته‌وه‌

الجمعة 06 آذار 2020 - 16:51

پارێزگاى نه‌ینه‌وا پشووى ده‌وامى قوتابخانه‌ وزانكۆكان درێژ ده‌كاته‌وه‌

 به‌غدا – اه‌ع  

 
نه‌جم جبورى پارێزگارى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،درێژكردنه‌وه‌ى پشووى ده‌وامى قوتابخانه‌ وزانكۆكان درێژكرده‌وه‌ هه‌ر له‌سبه‌ى شه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كو ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو.
پارێزگارى نه‌ینه‌وا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى پشووى ده‌وامى قوتابخانه‌ وزانكۆكانى پاریزگاى نه‌ینه‌وا كراوه‌ هه‌ر له‌به‌روارى سبه‌ى شه‌ممه‌ تاوه‌كو ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى رێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن وخۆپارێزى كه‌له‌لایه‌ن شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى تایبه‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا".