ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار زنجیره‌یه‌ك ڕێوشوێن ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا

الجمعة 06 آذار 2020 - 15:40

ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار زنجیره‌یه‌ك ڕێوشوێن ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى كۆرۆنا

 

 
به‌غدا- اه‌ع
 
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار له‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى وگه‌شتوگوزار وشوێنه‌وار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕێنمایی دایه‌ خاوه‌ن سێكته‌ره‌كانى گه‌شتوگوزار ئێواره‌ كۆڕ وئاهه‌نگ تایبه‌ت وگشتى وكۆنگره‌ وبۆنه‌كانى دیكه‌ بۆ ماوه‌ى 10 ڕۆژ ڕابگرێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌م واده‌یه‌ له‌پێناو ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
دكتۆر محه‌مه‌د عوبه‌یدى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار به‌وه‌كاله‌ت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێنى خۆپارێزى له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا،له‌نێویشیاندا،ڕاگرتنى سازدانى ئێواره‌ كۆڕ وكۆنگره‌ وبۆنه‌كان بۆ ماوه‌ى ده‌ ڕۆژ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌م واده‌یه‌".
عوبه‌یدى وتیشى"ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار چه‌ند لیژنه‌یه‌كى پشكنینى بۆ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌ گه‌شتوگوزارییه‌كان وله‌میان به‌شه‌كانى ده‌سته‌كه‌ پێكهێناوه‌ بۆ چاودێرى كردنى سه‌رجه‌م خواردنگه‌ ودوكانه‌كان بۆ پابه‌ندكردنیان به‌ڕێنمایی ومه‌رجه‌كان وڕاسپارده‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌بوارى پاكسازى وتۆمارى ته‌ندروستین بۆ ئه‌وه‌ى په‌له‌ بكه‌ن له‌ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌سه‌ر حاڵه‌تێكى گۆماناوى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كان".