وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دەوامی فەرمانگەكانى كەمدەكاته‌وه‌

الخميس 05 آذار 2020 - 17:52

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دەوامی فەرمانگەكانى  كەمدەكاته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ،ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌،كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمى له‌ فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستیه‌كانى كه‌مكرده‌وه‌.
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ده‌وامى بریكار و به‌ریوبه‌ره‌ گشتیه‌كان و جێگرو و به‌رێوه‌به‌رى به‌شه‌كان له‌ 100% ده‌بێت ،و ده‌وامى كارمه‌ندى فه‌رمانگه‌كان و به‌شه‌كانى ناوه‌ندى وه‌زاره‌ت له‌ 50% ده‌بێت ". 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد ئه‌م بریاره‌ له‌سه‌روبه‌ندى رێنمایه‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان بۆ لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى ژماره‌ 55ى ساڵى 2020، به‌مه‌به‌ستى خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌م بریاره‌ له‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتو ده‌چێته‌ بوارى جێ به‌جێ كردن".