مانگانه‌ پاداشتى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌ڵسوكه‌وتى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ توشبوانى كۆرۆنا ده‌كه‌ن

الخميس 05 آذار 2020 - 15:25

 مانگانه‌ پاداشتى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ده‌كرێت كه‌ هه‌ڵسوكه‌وتى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ توشبوانى كۆرۆنا ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران 500هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ته‌رخان ده‌كات كه‌ هه‌ڵسوكه‌وتى راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ توشبوانى كۆرۆنا.
ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا رونیكرده‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رونیكرده‌وه‌ " وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى (ژ.55ى ساڵى2020) یۆ رێگاگرتن له‌ بلاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ دانیشتنى ئاسایی خۆى چه‌ندین رێوشوێنى گرته‌ به‌ر بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى كۆرۆنا".