لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ رێنمایى ده‌دات به‌ درێژكردنه‌وه‌ى پشووى به‌هار

الأربعاء 04 آذار 2020 - 16:50

لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ رێنمایى ده‌دات به‌ درێژكردنه‌وه‌ى پشووى به‌هار

 به‌غدا-اه‌ع

 
لییژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رێنمایى دایه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ى شووى به‌هاره‌ و دواخستنى ده‌وامى سه‌رجه‌م خوێندنگاكان له‌ عێراق.
 
له‌ راگه‌یاندراوێكدا لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" عێراق و جیهان به‌ بارودۆخێكى هه‌ستیاردا تێده‌په‌رێت به‌ هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و تۆماركردنى چه‌ند حاڵه‌تێك له‌ عێراق".
لیژنه‌كه‌ داواى له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كردوه‌" ماوه‌ى پشوى ده‌وامى خوێندنگاكان له‌ ٧/٣/٢٠٢٠ تاوه‌كو ٢٢/٣/٢٠٢٠ درێژبكاته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى خۆپاراستن له‌ بڵاونه‌بونه‌وه‌ى ئه‌و په‌تایه‌ له‌ نێوان خوێندكاران "، و جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێویست بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى دابرانى خوێندكاران له‌ ده‌وامى فه‌رمى خۆیان".