وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی دەدات بەیەکلاکردنەوەی دۆسییەی گواستنەوەی مەدەنی بۆ ئەو کارمەندانەی ھەڵگری بڕوانامەن

الأربعاء 04 آذار 2020 - 16:11

وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی دەدات بەیەکلاکردنەوەی دۆسییەی گواستنەوەی مەدەنی بۆ ئەو کارمەندانەی ھەڵگری بڕوانامەن

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
یاسین تاهر یاسرى وه‌زیرى ناوخۆ ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕێنمایی دەدات بەیەکلاکردنەوەی دۆسییەی گواستنەوەی كارمه‌نده‌ سه‌ربازیه‌كان بۆ كارمه‌ندى مه‌ده‌نى له‌ هه‌ڵگرى بروانامه‌كان و ه‌ده‌م هاتنى داواكاریه‌كانیان به‌وه‌ى وه‌ك كارمه‌ندى مه‌ده‌نى بمێننه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ یاخود بگوازرێنه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تێكى دیكه‌.
یاسرى رێنمایی دایه‌ به‌رێوبه‌رى پشكێنه‌رى كارگێرى وپیشه‌یی لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت به‌سه‌رۆكایه‌تى لیوا"تاهیر حه‌بیب داود"وئه‌ندامێتى نوێنه‌رانى كاروبارى كارمه‌ندان وفه‌رمانگه‌ى یاسایی وپه‌یوه‌ندییه‌كان ونوسینگه‌ى به‌رێز وه‌زیر به‌و پێیه‌ى كاره‌كانى له‌ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ ته‌واو بكات".
وه‌زیرى ناوخۆ ڕێنمایی دایه‌ "لیژنه‌كه‌ هه‌ژمارى ژماره‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ بكات كه‌هه‌ڵگرى بڕوانامه‌دان له‌سه‌رجه‌م پسپۆڕییه‌كان له‌سه‌ر شێوازى دوو خشته‌ یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ى بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ پێش دامه‌زراندن وئه‌وانه‌ى بڕوانامه‌یان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌دواى دامه‌زراندن".
جه‌ختیشى له‌گرنگى پێشكه‌شكردنى پێشنیارێك بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرده‌وه‌ له‌ڕێگاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ پابه‌ندكردنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ووه‌زاره‌ته‌كانى تر له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌یان له‌ڕاژه‌ى سه‌ربازى بۆ ڕاژه‌ى مه‌ده‌نى".