شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌ نه‌جه‌ف رێوشوێنى نوێ ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى كۆرۆنا

الأربعاء 04 آذار 2020 - 17:01

شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌ نه‌جه‌ف رێوشوێنى نوێ ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى كۆرۆنا

 نه‌جه‌فى پیرۆز - اه‌ع 

 
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى پارێزگاى نه‌جه‌ف،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند چه‌ند ڕێوشوێنێكى نوێ گرتۆته‌ به‌ر بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌.
سالم نیعمه‌ به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى به‌رێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شانه‌ى پێكهێنراوى قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگاى نه‌جه‌ف له‌میان دیدارێكى به‌شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى پێكهێنراوى ناوه‌ندى له‌به‌غداى پایته‌خت،گفتوگۆى سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ په‌یڕه‌وكراوه‌كانى پارێزگاكه‌ى كردووه‌"جه‌ختیشى له‌پێویستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ڕێوشوێنه‌كانى كرده‌وه‌ له‌میان ده‌ركردنى نۆ ڕاسپارده‌ى نوێ كه‌بریتیین له‌:
1.درێژكردنه‌وه‌ى پشووى قوتابخانه‌ وزانكۆكان تاكاتێكى نادیارهه‌ر له‌به‌روارى8/3/2020.
2.رێنمایی دان به‌داخستنى مه‌زارگا ئاینییه‌كانى پارێزگاكه‌،وسه‌ردانیكردنى ئه‌میندارى گشتى مه‌زارگاى عه‌له‌وى پیرۆز له‌لایه‌ن پارێزگارى نه‌جه‌ف وبه‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكه‌ له‌باره‌ى تاوتوێكردنى بابه‌تى مه‌زارگاى پیرۆز.
3.پێكهێنانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان هاته‌ریبى شانه‌ى ناوه‌ندى له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى پارێزگاكه‌.
4.داخستنى هۆڵى بۆنه‌كان وكۆفییه‌كان له‌سه‌ر بڕیارى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى ناوه‌ندى له‌به‌غدا كه‌به‌پشت به‌ستن به‌فه‌رمانى دیوانى ژماره‌ 55ى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ركراوه‌.
5.ڕێنمایی دان به‌گواستنه‌وه‌ى كه‌ره‌ڤانه‌ى تایبه‌تى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاكه‌ بۆ بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى سوودى لێببینرێت به‌مه‌به‌ستى كه‌ره‌نتینه‌.
6.ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى فراوانى هۆشیارى وبه‌رچاو ڕوونى له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ پشتیوانى كردنى ئه‌ركى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى له‌م بواره‌دا.  
7.به‌ستنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ناودارانى پارێزگاكه‌ وریش سپییه‌كانى هۆزه‌كان له‌باره‌ى بابه‌تى شایی وپرسه‌ وبانگه‌وازكردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گردبوونه‌وه‌كان له‌م ماوه‌یه‌دا.    
8.ڕێنمایی وهۆشیاركردنه‌وه‌ له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى هاتنى به‌ڕێكه‌رانى ته‌رم وهاوه‌ڵانى مردوو كه‌دێنه‌ نێو پارێزگاكه‌وه‌.
9.پێكهێنانى شانه‌ى قه‌یرانى میدیایی به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌رێوبه‌رى ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندى حكومى.
جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ حكومه‌تى خۆجێى نه‌جه‌ف شانه‌یه‌كى قه‌یرانه‌كانى دروستكرد كه‌كۆمه‌ڵێك فه‌رمانگه‌ وكه‌سایه‌تى فه‌رمى له‌خۆگرتووه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌سه‌رۆكایه‌تى پارێزگارى نه‌جه‌ف وئه‌ندامێتى به‌رێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى خۆجێى.