کەعبی :لەگەڵ وەزیری دارایی گەیشتینە ڕێککەوتن لەبارەی دابینکردنی مووچەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی

الأربعاء 04 آذار 2020 - 16:03

کەعبی :لەگەڵ وەزیری دارایی گەیشتینە ڕێککەوتن لەبارەی دابینکردنی مووچەکانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی
به‌غدا- اه‌ع
 
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆ به‌فوئاد حوسێن وه‌زیرى دارایی  كردووه‌ ودیدارى له‌گه‌ڵ ته‌یف محه‌مه‌د سامى به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى بوودجه‌ ئه‌نجامداوه‌ له‌باره‌ى كۆتایی هێنان به‌گرفتى دارایی تۆرى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ودابینكردنى ده‌رماڵه‌ى كارمه‌نده‌كانى وكه‌ره‌سه‌ وسووته‌مه‌نى ئامێره‌ كارپێكراوه‌كانى تۆره‌كه‌.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى كردووه‌ له‌ فه‌زل فه‌ره‌جوڵلا سه‌رۆكى تۆرى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وجه‌عفه‌ر عائیدى به‌رێوبه‌رى كه‌ناڵى عێراقیه‌ نیوز وكارمه‌ندانى پێشكه‌وتووى تۆڕه‌كه‌ ،له‌و دیداره‌یشدا تاوتوێ ڕه‌وشى كارى تۆره‌كه‌ ودزه‌گا كاراكانى كرا له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانى به‌ره‌پێشبردنیان وچاره‌سه‌ركردنى ره‌وشى دارایی تۆره‌كه‌".
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌عبى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بانگه‌وازى وه‌زاره‌ت وده‌زگا حكومییه‌كان كردووه‌ له‌باره‌ى واژۆكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تۆرى ڕاگه‌یاندنى عێراقى په‌یوه‌ست به‌كه‌یسه‌كانى ریكلام وبه‌رنامه‌ وهاوشێوه‌كانى،له‌گه‌ڵ به‌شداریپێكردنى تۆره‌كه‌ له‌سه‌رجه‌م هه‌له‌كانى چاپه‌مه‌نى پێویست".  
سه‌رله‌نوێ داوایشى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد ته‌واوى پشتیوانى ماددى ومه‌عنه‌وى تۆره‌كه‌ بكات به‌و پێیه‌ى كه‌ناڵى ده‌وڵه‌ته‌ كه‌ده‌بێت ته‌واوى گرنگى پێبدرێت وله‌پێشه‌نگدا بێت".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"چاوه‌ڕوانى دارایی ده‌كات ڕێوشوێنى كارا بگرێته‌ به‌ر بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى دارایی تۆڕه‌كه‌ ،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو وڵات زۆر پێویستى به‌ئه‌ركى كارمه‌ندانى تۆره‌كه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌ كه‌ئێمه‌ له‌ره‌وشێكى ناله‌بار ودژوار دژى ته‌واوى ده‌وڵه‌تداین ئه‌مه‌یش واپێویست ده‌كات هه‌موومان وه‌كو ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان وجێ به‌جێ كار سه‌رجه‌م توانا پێویسته‌كانمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ پشتیوانى ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌ت كه‌لێهاتوو وسه‌ربه‌خۆیی خۆى سه‌لماندووه‌ له‌شه‌ڕه‌كانى سه‌ركه‌وتن وشكۆمه‌ندیدا وله‌پێناوه‌یشدا ژماره‌یه‌كى زۆرى شه‌هید وبریندارى دا".
كه‌عبى له‌میان دیداره‌كه‌ ستایشى ئه‌ركى كارمه‌ندانى پێشكه‌وتوو وسه‌رجه‌م كارمه‌ندانى به‌شه‌كانى تۆره‌كه‌ كرد،داوایشى كرد ئه‌ركه‌كانیان یه‌كبخه‌ن وهه‌ماهه‌نگى پێویست بكه‌ن نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ كار ویاسادانان بۆ ئه‌وه‌ى سیاسه‌ت وبیروبۆچوون دابنرێت ئه‌گه‌رى جێ به‌جێ كردنى هه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كان ووتارى ڕاگه‌یاندنى ئێستایی وپته‌وكردنى داهاته‌كان به‌و پێیه‌ى هاوتا بێت له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".