عه‌بادى وحه‌كیم هه‌وڵه‌كانى هه‌ڵبژاردنى جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كه‌ن

الثلاثاء 03 آذار 2020 - 22:09

عه‌بادى وحه‌كیم هه‌وڵه‌كانى هه‌ڵبژاردنى جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كه‌ن

 

 
به‌غدا – اه‌ع
 
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ وعه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى هه‌وڵه‌كانى هه‌ڵبژاردنى جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێ ده‌كه‌ن.
نوسینگه‌ى عه‌بادى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌،عه‌بادى پێشوازى كردووه‌ له‌عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌،وله‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێ ڕه‌وشى سیاسی وئه‌منى وئابورى كراوه‌.
وتیشى هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانى هه‌ڵبژاردنى جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌و واده‌ ده‌ستوورییه‌ى كه‌ماوه‌ تاوتوێ كردووه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و هۆكارانه‌ ڕه‌شه‌كه‌ى گه‌یانده‌ ئه‌م ئاسته‌ ومه‌ترسییه‌كانى بۆ سه‌ر وڵات.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌گرنگى هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تییه‌كى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت كرده‌وه‌ كه‌تواناى هه‌بێت ئه‌و گرفته‌ گه‌ورانه‌ چاره‌سه‌ر بكات كه‌ڕووبه‌رووى زۆربه‌ى سێكته‌ره‌كان بۆته‌وه‌ وه‌كو سێكته‌ره‌كانى ئه‌منى وئابورى ودارایی.
هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌پێویستى ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت كرده‌وه‌ وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ قۆناغى داهاتوو كه‌ده‌بێت ڕه‌وشه‌كه‌ باشتر بكاته‌وه‌ ووڵات به‌ڕیڕه‌وێكى ڕاست ببرێت به‌پێ خواست وداواكارییه‌كانى ڕۆڵه‌كانى ئه‌م گه‌له‌ بێت.