ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ڕه‌تیكرده‌وه‌ وته‌بێژى سه‌ربازى به‌ناوى حه‌شده‌وه‌ هه‌بێت

الثلاثاء 03 آذار 2020 - 20:23

ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ڕه‌تیكرده‌وه‌ وته‌بێژى سه‌ربازى به‌ناوى حه‌شده‌وه‌ هه‌بێت

 به‌غدا – اه‌ع 

 
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕه‌تیكرده‌وه‌ وته‌بێژى سه‌ربازى به‌ناوى حه‌شده‌وه‌ له‌م كاته‌ هه‌بێت.
ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رله‌نوێ دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌هیچ وته‌بێژێكى سه‌ربازى به‌ناوى حه‌شده‌وه‌ له‌م كاته‌دا نییه‌".
وتیشى"ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌ په‌یوه‌ندى هه‌بێت به‌هه‌ر لێدوانێك لێره‌و له‌وێ بدرێت دژى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق"،داوایشى له‌ده‌زگاكانى رٍاگه‌یاندن كرد به‌هۆشیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان بكه‌ن".