وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ 4 پارێزگا حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

الثلاثاء 03 آذار 2020 - 20:18

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ 4 پارێزگا حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون کە کەسێکیان لە بەغدایە، دوو کەسیان لە پارێزگای واستە، کەسێک لە کەربەلا و کەسێکیشیان لە نەجەفە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئاماژەی بەوە کرد ئەو کەسانە هەموویان لە ئێران گەڕاونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوە دەکات ئەو کەسانە لە پشکنینی تیمەکانی تەندروستی ئاشکرا بووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، ئێستا لە سەنتەرەکانی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا هێڵدراونەتەوە و چاودێری رەوشی تەندروستییان دەکرێت.