سائیرون هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى حكومه‌تى نوێ ئاشكرا ده‌كات

الثلاثاء 03 آذار 2020 - 19:05

سائیرون هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى حكومه‌تى نوێ ئاشكرا ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

 
 
عه‌لى لامى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سائیرون،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌،هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ئاشكرا ده‌كات.
لامى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" فراكسیۆنه‌كه‌یان سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێى ئه‌و مه‌رجانه‌ بێت كه‌ خۆپیشانده‌ران دایان ناوه‌،له‌پێشینه‌ى ئه‌وانه‌ش ده‌بێت كه‌سایه‌تیه‌كى بێ لایه‌ن بێت و دوور بێت له‌ بازنه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" هه‌ندێك لایه‌نى سساسى له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌رجانه‌ نه‌بووه‌ و سور بووه‌ له‌سه‌ر كاندیدێك كه‌ جێى ره‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌ك بێت،واته‌ پشك پشكێنه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنن  ،ئه‌مه‌ش هۆكارى ده‌نگ نه‌دان بوو به‌ حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى".