ده‌زگاى هه‌واڵگیرى به‌ڵێن دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رگرى له‌ ده‌وڵه‌ت بكات

الثلاثاء 03 آذار 2020 - 15:18

ده‌زگاى هه‌واڵگیرى به‌ڵێن دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رگرى له‌ ده‌وڵه‌ت بكات

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نشتمانى عێراقی ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ، دووپاتى كرده‌وه‌ به‌پێى ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌ستوریه‌ى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان به‌رگرى ده‌كه‌ن له‌ گه‌ل و نیشتمان .
ده‌زگاى هه‌واڵگیرى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌" ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى عێراقى گوێبیستى هه‌ندێك لێدوان بووه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و لێدوانانه‌ ده‌بێته‌ هۆى هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاشتى نێوخۆى و کەمەبەست لێی ناوزڕاندنی مسته‌فا كازمی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگیرییە.
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا" ئه‌ركه‌ نیشتمانیه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌زگاى هه‌واڵگیریه‌وه‌ خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان ده‌كات به‌ ئاره‌زووى هیچ لایه‌نێكى سیاسى ئه‌ركه‌كانمان به‌ریوه‌نابه‌ین ،وناكه‌وینه‌ ژێر كاریگه‌رى هیچ تۆمه‌تێكى نابه‌جى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى زه‌ره‌ر بۆ عێراق و ناوزراندنى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان"، هه‌روه‌ها ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى به‌ مافى یاسایى خۆى ده‌زانێت كه‌ به‌ دواداچونى یاسایى بكات دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ هه‌وڵى ناوزراندنى ده‌زگاكه‌ن ".