حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى هۆشدارى ده‌دات له‌ مشتومڕى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن

الثلاثاء 03 آذار 2020 - 14:34

حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى هۆشدارى ده‌دات له‌ مشتومڕى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن

 فراکسیۆنی حیکمە ئەمڕۆ سێشەممە، ھۆشداری دا لەگەڕاندنەوە بۆ مشتومڕی گەورەترین قەوارە.

 
ئەسعەد مورشدی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی حیکمە لەلێدوانێک بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)ڕایگەیاند" مشتومڕی گەورەترین قەوارە وڵات دەباتە ئاقارێکی نادیاری ناکۆکی وململانییەکان"، ڕوونیشیکردەوە "دەبێت سەرۆک کۆمار پرسی دیاریکردنی کەسایەتییەکی گونجاو یەکلابکاتەوە کەجێی ڕەزامەندی ھەموو لایەنەکان بێت بەھاوکاری فراکسیۆنە سیاسییەکان".
 
مورشدی داوای لە"سەرۆک فراکسیۆنە سیاسییەکان وسەرۆک کۆمار کرد پەلە بکات لەڕاسپاردنی کەسێکی گونجاو"، ئاماژەیشی دا"مەرج نییە سازانی سیاسی لەڕێگای پشکپشکێنەوە بێت،بەڵکو دەبێت بۆچوونی فراکسیۆنە سیاسییەکان وپێکھاتەکانی تر بەھەند وەربگیرێت".
 
وتیشی"فراکسیۆنی حیکمە جەخت لەسەربەخۆیی دەکات ودەبێت فراکسیۆنە سیاسییەکان  بۆچوونیان ھەبێت لەکەسایەتی پاڵێوراوەکان"ئەوەیشی خستەڕوو "ناوی پاڵێوراوەکان زۆرن لەنێویشیاندا سەرۆکی زانکۆ وکەسایەتی لێھاتووی تر ھەن" .