مەرجه‌كانى كورد بۆ پشتیوانی دانوستانەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی حکومەت

الاثنين 02 آذار 2020 - 19:09

مەرجه‌كانى كورد بۆ پشتیوانی دانوستانەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی حکومەت

 به‌غدا – اه‌ع - سۆما جاف

 
پارتى دیموكراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،مه‌رجه‌كانى كوردى خسته‌ڕوو بۆ پشتیوانى دانوستانه‌كانى متمانه‌دان به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ دواى پاشه‌كشه‌ى عه‌لاوى.
شێروان دووبردانى په‌رله‌مانتارى پارتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پێكهاته‌ى كورد چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه‌ بۆ پشتیوانى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ یه‌كه‌میان ڕه‌زامه‌ندى مه‌رجعیه‌تى ئاینى وپێكهاته‌كانه‌".
وتیشى"مه‌رجه‌كانى تر بریتیین له‌پابه‌ندبوون به‌جێ به‌جێ كردنى ده‌ستوور ودانپێدانان به‌هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ وپابه‌ندبوون به‌ رێككه‌وتننامه‌كانى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌بنه‌ماى هاوبه‌شى ڕاسته‌قینه‌ وسازانى سیاسی وهاوسه‌نگییه‌كان له‌عێراقدا".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"مافه‌كانى كورد له‌ده‌ستوور هاتووه‌ ونابێت هیچ كه‌سێك بڕیارى تاكه‌ لایانه‌ بدات دوور له‌پێكهاته‌كان،ئاماژه‌یشى دا"ڕه‌وشى عێراق جیاوازه‌ له‌وه‌ى پێش ساڵى 2003 وهه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بڕیارى تاك لایه‌نانه‌ بدات ئه‌و ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌".
وتیشى"گرفتى كورد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كه‌پاشه‌كشه‌ى كرد له‌باره‌ى میكانزمى دیاریكردن وه‌زیره‌كان بوو".
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو داواى لێبوردنى له‌سه‌رۆك كۆمار كرد له‌باره‌ى پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت،كه‌چى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ڕایگه‌یاند كه‌ده‌ستى به‌راوێژه‌كان كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوێكى جێگره‌وه‌ له‌ماوه‌ى 15 ڕۆژدا ئه‌و له‌میانه‌ى ئه‌رك وبه‌رپرسیارێـتى ده‌ستوورى ونیشتمانییدا.