راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران:گەڕانەوەی پرۆژەیاسای بودجە بۆ چوارگۆشەی یەکەم تاکە چارەسەرە

الاثنين 02 آذار 2020 - 13:51

راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران:گەڕانەوەی پرۆژەیاسای بودجە بۆ چوارگۆشەی یەکەم تاکە چارەسەرە

 به‌غدا-اه‌ع

 
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)  رایگەیاند:"گەڕانەوەی پرۆژەیاسای بودجە بۆ چوارگۆشەی یەکەم تاکە چارەسەرە بۆ ئەوەی پەسند بکرێت، کورتهێنانی بودجە  بە نەشتەرگەریی دارایی نەبێت، چارەسەر نابێت و پێویستی بە قوربانیدانە".
 
 
ساڵح  وتیشى"پەرلەمان ئەرکێکی لەسەرە ئەویش پێداچوونەوەیە بەو یاسایانەی کە لە سالى 2003 تاوەکو ئەمڕۆ دەرچوون کە کەڵەکەی گەورەی داراییان دروست کردوون و ناتوانرێت گۆڕانکارییان تێدا بکرێت".
 
جه‌ختى لەوە كرده‌وه‌ ئەگەر دووبارە پێداچوونەوە بە پەیکەری بودجەدا نەکرێت و چارەسەری بۆ نەدۆزرێتەوە، ئەوا ئەگەری هەیە ئەمساڵ پرۆژە یاسای بودجە تێنەپەڕێت، وەبەرهێنانەکانی ئێستا بمێنێتەوە لەگەڵ خەرجیی بەکاربردن و تەنیا پشت بە قەبارەی هەناردەکردنی نەوت ببەسترێت. 
 
ئاماژەی بەوەشکرد، کورتهێنانی بودجە 50 تریلیۆ دیناری تێپەڕاندووە، هیچ قەرەبووی ئەم کورتهێنانە ناکرێتەوە جگە لە پەنابردن بۆ قەواڵەی دارایی و بەرگەی قەرزی دیکە ناگیردرێت.