وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ رێكده‌كه‌وێت له‌سه‌ر هاتنى تیمێكى چینى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا

الاثنين 02 آذار 2020 - 17:09

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ رێكده‌كه‌وێت له‌سه‌ر هاتنى تیمێكى چینى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا

 به‌غدا-اه‌ع

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕايگه‌ياند ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى پێشوازى كردن له‌شاندێكى پزيشكى چينى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕايگه‌ياند"عه‌بدولكه‌ريم هاشم بريكارى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى سياسه‌ت وپه‌يوه‌ندييه‌ دوو قۆڵييه‌كان پێشوازى كردووه‌ له‌باڵيۆزى كۆمارى ميللى چين له‌عێراق به‌ياوه‌رى شاندێكى ديبلۆماسى وهونه‌رى وهه‌ردوولا تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌ دوولايه‌نه‌كان،وڕێكاره‌كانى به‌ره‌پێشبردنى ئاسۆى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان به‌غدا وبه‌كين كردووه‌".
سه‌حاف وتيشى"بريكارى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌ته‌كه‌ باسى له‌هه‌وڵه‌كانى عێراق كرد بۆ پشتيوانى كردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق-چين بۆ گه‌يشتن به‌جێ گه‌ياندنى هاوبه‌شييه‌كى ستراتيژى به‌شێوازێك خواست وئاواته‌كانى هه‌ردوو گه‌لى دۆست به‌ديبهێنێت وبه‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له‌پێشكه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندن وپه‌ره‌پێدانى جێه‌جێبكات 
ئاماژه‌يشى دا"رێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى پێشوازى كردن له‌شاندێكى پزيشكى چين سه‌ردانى عێراق ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنى پشتيوانى له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ئه‌م تيمه‌يش تايبه‌ته‌ به‌ئاشكراكردنى ڤايرۆسه‌كه‌ وچاره‌سه‌ركردنى ورێگاكانى خۆپارێزى له‌م په‌تايه‌".