بارزانى داواى له‌یه‌ك تێگه‌یشتنى نشتمانى گشتگیر ده‌كات بۆ نزیكبونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان

الاثنين 02 آذار 2020 - 16:06

بارزانى داواى له‌یه‌ك تێگه‌یشتنى نشتمانى گشتگیر ده‌كات بۆ نزیكبونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،به‌یانامه‌یه‌كى له‌باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت بڵاوكرده‌وه‌،جه‌ختى كرده‌وه‌ عێراق له‌ به‌رامبه‌ر قۆناغێكی نوێ كە تێیدا دەكرێ دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی داوا رەواكانی خۆپێشاندەران.
بارزامى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتوه‌ رایگه‌یاند:"عێراق كەوتووەتە بەردەم قۆناغێكی نوێ كە تێیدا دەكرێ دەرفەت بۆ جێبەجێكردنی داوا رەواكانی خۆپێشاندەران بڕەخسێت و زەمینەیش بۆ سازانێكی گشتگیری نیشتمانی و لەیەكنزیكبوونەوەی لایەنەكان فەراهەم ببێت".
 
له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ "ده‌مه‌وێت سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە سەرباری بوونی بۆچوونی جیاوازی سیاسی بەڵام لە بابەتی پێدان و پێنەدانی متمانە بە حكومەتی تازەی عێراق یەكڕیزبوون ئەم یەك هەڵوێستییە دەستكەوتێكی مێژووییە بۆ گەلی كوردستان و جێگەی پێزانینە"
بارزانى به‌پێى به‌یانامه‌كه‌ سوپاس  پێزانینى خۆى ئاراسته‌ى هێزە سیاسییە نیشتیمانپەروەرانەی عێراق كرد كە بە هەڵوێستی راست و مەنتقیی خۆیان رێگریان كرد لەوەی قەیرانەكانی عێراق هێندەی تر قووڵ ببننەوە و عێراق بەرەو كارەسات بڕوات.