ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى عه‌لى ئه‌لهادى له‌ بیابانه‌كانى سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار

الاثنين 02 آذار 2020 - 09:26

ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى عه‌لى ئه‌لهادى له‌ بیابانه‌كانى سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى نه‌ینه‌واى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سۆپا ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،ئۆپراسیۆنى عه‌لى ئه‌لهادى بۆ پاكردنه‌وه‌ى بیابانه‌كانى نێوان نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبارى راگه‌یاند.
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌:" فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى نه‌ینه‌واى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى كرد به‌ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى عه‌لى ئه‌لهادى له‌ دورگه‌ى گه‌ورى نێوان موسل وسه‌لاحه‌دین وئه‌نبار بۆ پاكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ له‌ پاشماوه‌كانى داعش".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:" لیواكانى (15، 25، 44) و فه‌وجى هێزه‌كانى تایبه‌تى حه‌شدى شه‌عبى و فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان به‌ هاوبه‌شى كه‌رته‌كانى سۆپاى عێراقى و فرۆكه‌وانى سۆپا به‌شداریان له‌م ئۆپراسیۆنه‌ كرد".