سەرۆك کۆمار دەست بە راوێژەکانی دەکات بۆ دیاریکردنی جێگره‌وه‌ى عه‌لاوى لە ماوەی 15 رۆژدا

الأحد 01 آذار 2020 - 00:14

سەرۆك کۆمار دەست بە راوێژەکانی دەکات بۆ دیاریکردنی جێگره‌وه‌ى عه‌لاوى لە ماوەی 15 رۆژدا

 به‌غدا-اه‌ع

 
بەرهەم ساڵح، سەرۆك کۆمار دەست بە راوێژەکانی دەکات بۆ دیاریکردنی جێگره‌وه‌ى عه‌لاوى لە ماوەی 15 رۆژدا.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاند، بە ئاماژەدان بە گوتارەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی لەبارەی ئەوەی نەیتوانیوە لە ماوەی دەستووریی دیاریکراودا حکومەتەکەی پێکبهێنێت، پاڵپشت بە ماددەی 76ی دەستوور سەرۆك کۆمار دەست بە راوێژەکانی دەکات بۆ دیاریکردنی پاڵێوراوێكى جێگره‌وه‌ لە ماوەی 15 رۆژدا و لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی دەستووری و نیشتمانیدا.
سەرۆك کۆماری عێراق سوپاسی محەمەد تۆفیق عەلاوی کرد لەسەر هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت و هەڵوێستی لە  پێشکێشکردنی داوای لێبوردن لە راسپاردنی.
هاوکات سەرۆك کۆمار داوا لە هێزەکانی پەرلەمان دەکات کاری جددی بکەن بۆئەوەی بگەنە رێککەوتنی نیشتمانی لەبارەی سەرۆکوەزیرانی جێگرەوە و پەسندکراو لەڕووی نیشتمانی و جەماوەرییە لە ماوەی دەستووریدا، حکومەتێك پێکبهێنێت کە بتوانێت ئەرکەکانی رایی بکات لەژێر رۆشنایی ئەو رووداوانەی کە عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە.
سەرۆك کۆمار جەخت لەوە دەکاتەوە، دۆخی ئێستا سەختە و پێویستی بە هەڵوەستەیەکی نیشتمانیی بەرپرسیارانە هەیە لەلایەن هەمووانەوە، کەسێک راسپێردرێت کە جێگەی رەزامەندی بێت لەسەر ئاستی جەماوەری یاخود پەرلەمانی بۆئەوەی حکومەتێکی کاتی پێکبهێنێت کە پابەندبێت بە ئەرکەکانی بەرامبەر هاووڵاتییان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
دووپاتیشیكرده‌وه‌"لێكه‌وته‌ ئه‌منى وسیاسى وئابوری وئاسته‌نگییه‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى عێراق وناوچه‌كه‌ وجیهان بۆته‌وه‌ واپێویست ده‌كات دۆسییه‌ى حكومه‌تى كاتى به‌خێرایی یه‌كلابكرێته‌وه‌،له‌پێناو پاراستنى ئاسایش وئاشته‌وایی وهاوڵاتیان وهه‌نگاونان به‌ره‌و به‌جێ گه‌یاندنى پرۆژه‌ى چاكسازى وه‌كو شایسته‌یه‌كى نیشتمانى عێراقى".
محەمەد تۆفیق عەلاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت پاشەكشەی لە پێكهێنانی حكومەت راگەیاند و داوای لێبوردنی لە به‌رهه‌م ساڵح سەرۆك كۆمار كرد.