عه‌لاوى گه‌یشته‌ په‌رله‌مان

الأحد 01 آذار 2020 - 14:04

عه‌لاوى گه‌یشته‌ په‌رله‌مان

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو گه‌یشته‌ باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشوازیان له‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو كرد له‌ باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.       
بریاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنێكى نائاسایى سازبكات به‌ مه‌به‌ستى متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى.