هاوپه‌یمانى سائیرون:پێشنیارێك هه‌یه‌ بۆ سه‌رپشككردنى عه‌لاوى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ متمانه‌ بداته‌ وه‌زیرانى حكومه‌تى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌

السبت 29 شباط 2020 - 14:59

هاوپه‌یمانى سائیرون:پێشنیارێك هه‌یه‌ بۆ سه‌رپشككردنى عه‌لاوى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ متمانه‌ بداته‌ وه‌زیرانى حكومه‌تى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى سائیرون ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پێشنیارێكى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى سه‌رپشككردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆكى وه‌زیرانى ڕاسپێردراو بۆ ئه‌وه‌ى سه‌له‌نوێ متمانه‌ بداته‌ ئه‌و وه‌زیرانه‌ى له‌حكومه‌تى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ سه‌ركه‌وتوو بونه‌.
به‌در زه‌یادى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پێشنیارێك هه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان به‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو مافى ئه‌وه‌ى هه‌بێت ئه‌و وه‌زیرانه‌ى هیچ هێمایه‌كیان له‌سه‌ر نییه‌ وسه‌ركه‌وتوو بوونه‌ له‌به‌رێوبردنى وه‌زاره‌ته‌كانیان متمانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ له‌میان كابینه‌ وه‌زارییه‌ نوێكه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هێشتا دانوستانه‌كانى نێوان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى به‌رده‌وامى هه‌یه‌ وتاوه‌كو ئێستاش ڕه‌وشه‌كه‌ ڕوون نه‌بۆته‌وه‌". 
زه‌یادى وتیشى"سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى فراكسیۆنى سائیرونى نوێنه‌رایه‌تى ئاماده‌ى دانیشتنى نائاسایی سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ ده‌بن"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌ئێستادا كاندید كردنى كه‌سایه‌تییه‌كى تر بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت له‌ئارادانییه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات وماوه‌ى ده‌ستوورى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو كۆتایی هات یان شكستى بهێنێت له‌به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى په‌رله‌مان ئه‌و كاته‌ سه‌رۆك كۆمار مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌سێكى تر ڕابسپێرێت".