لیژنه‌ى كارى نوێنه‌رایه‌تى هۆكارى دواخستنى دابه‌شكردنى زه‌وى نیشته‌جێبوونى به‌سه‌ر هاوڵاتیانى شایسته‌ ده‌خاته‌ڕوو

السبت 29 شباط 2020 - 12:48

لیژنه‌ى كارى نوێنه‌رایه‌تى هۆكارى دواخستنى دابه‌شكردنى زه‌وى نیشته‌جێبوونى به‌سه‌ر هاوڵاتیانى شایسته‌ ده‌خاته‌ڕوو

 

 
به‌غدا - اه‌ع
 
لیژنه‌ى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى نوێنه‌رایه‌تى هۆكارى دواخستنى دابه‌شكردنى زه‌وى نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر هاوڵاتیانى شایسته‌ خسته‌ڕوو.
سه‌تار عه‌تابى په‌رله‌مانتارى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان ده‌ستیان به‌دابه‌شكردنى زه‌وى نه‌كردووه‌ به‌سه‌ر خێزانه‌ هه‌ژار وكه‌مده‌رامه‌ته‌كان به‌پێى ده‌ستپێشخه‌رى حكومه‌تى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ده‌ستپێشخه‌رى حكومه‌تى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ بریتى بوو له‌دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاوڵاتیان وبه‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌س وخێزانانه‌ تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌یانگرێته‌وه‌ وهه‌روه‌ها خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان چونكه‌ تۆماكراون به‌خێزانى هه‌ژار كه‌خاوه‌ن تاپۆ وداهاتى مانگانه‌ نین،بۆیه‌ ده‌بوایه‌ پارچه‌ زه‌وییان به‌سه‌ر دابه‌ش بكرایه‌ وبه‌نرخێكى هه‌رزان وپاڵپشتى كراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ روویاندا".