هاوپه‌یمانى فه‌تح:ته‌نها ده‌نگ به‌وه‌زیره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌ده‌ین

السبت 29 شباط 2020 - 11:37

هاوپه‌یمانى فه‌تح:ته‌نها ده‌نگ به‌وه‌زیره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌ده‌ین

 

 
به‌غدا- اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى فه‌تح دووپاتیكرده‌وه‌ له‌دانیشتنى نائاسایی ته‌نها ده‌نگ به‌وه‌زیره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌دات.
ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بۆچوونێك هه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌هێزه‌ سیاسییه‌كان به‌وه‌ى كابینه‌كه‌ى عه‌لاوى به‌كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان دیاریكراوه‌"،ئاماژه‌یشى دا"هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕوونه‌ به‌وه‌ى ته‌نها ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌دات دوور له‌هه‌ڵبژاردنى هێزه‌ سیاسییه‌كان".
كینانى وتیشى"هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌كان هه‌ڵوێستیان ڕوونه‌ له‌پشتیوانكردنى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى به‌ڵام دواى ڕاگه‌یاندنى پێكهاته‌ى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ ده‌ركه‌وت هه‌ندێ له‌پاڵێوراوه‌كان له‌لایه‌نه‌كان وكه‌سایه‌تییه‌كان دیارى كراون ئه‌مه‌یش وایكرد دانیشتنه‌كه‌ بۆ ڕۆژێكى تر دوابخرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"دواخستنى دانیشتنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى پێدانى ده‌رفه‌تى زیاتریشه‌ له‌پێناو دانوستانه‌كان".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئامانج له‌دانوستانه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هات وده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى درا به‌وه‌ تاوانبار نه‌كرێن كه‌ئێمه‌ زۆرینه‌مان سه‌پاندووه‌ به‌ڵكو ئێمه‌ كات وئه‌ركى زیاترمان دا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌ت".