اه‌ع ڕووماڵى دروستكردنى ده‌مامه‌ك ده‌كات له‌كارگه‌ى به‌رگدوورى نه‌جه‌ف

السبت 29 شباط 2020 - 10:26

اه‌ع ڕووماڵى دروستكردنى ده‌مامه‌ك ده‌كات له‌كارگه‌ى به‌رگدوورى نه‌جه‌ف

 نه‌جه‌فى پیرۆز- اه‌ع

 
كارگه‌ى به‌رگدوورى نه‌جه‌ف ده‌ستیكرد به‌دروستكردنى ده‌مامه‌ك به‌ئه‌ركێكى نیشتمانى دواى ئه‌وه‌ى لوئه‌ى یاسرى پارێزگارى نه‌جه‌ف واژۆكردنى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كارگه‌ى به‌رگدوورى ڕاگه‌یاند بۆ دروستكردنى یه‌ك ملیۆن ده‌مامه‌ك.
 
 ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)سه‌ردانى كارگه‌كه‌ى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌چاوى كامێراكه‌ى ڕووماڵى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ده‌مامه‌ك بكات به‌ڕێژه‌ى 40هه‌زار بۆ 50هه‌زار ده‌مامه‌ك له‌ڕۆژێكدا كه‌ڕیژه‌كه‌یش له‌زیادبوون دایه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى نیشتمانى وپڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى  ده‌مامه‌ك له‌پارێزگاكه‌.